وەزارەتی بەرگری عێراق لە بارەی پێدانی تۆپهاوێژ بە پێشمەرگە روونکردنەوە دەدات



وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، پێشمەرگە هێزێکى نیشتمانییە و گومان لە دڵسۆزى بۆ عێراق لێناکرێت دەشڵێت:”پێدانى تۆپهاوێژەکان بە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەماى یاداشتێکى سەرۆکى هێزەچەکدارەکانى عێراق بووە”.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی لە میدیاكان و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێنەوە لەبارەی پرسی تۆپهاوێژی هاوتزەری (105)ملم، تەرخانكراو بۆ هێزەكانی پێشمەرگە:

1-لە سەردەمی عیرفان حەیالی، وەزیری پێشوتری بەرگری، گرێبەستی كڕینی ئەو تۆپهاوێژانە كراوە، لەسەر دەمی جومعە عیناد، وەزیری پێشوی بەرگری، هەموار كراوەتەوە.

2- پێش پێكهێنانی حكومەتی ئێستا پارەی ئەو تۆپهاوێژانە دراوە.

3-لە (20) تشرینی دووەمی ساڵی (2023) ئەو تۆپهاوێژانە گەیشتووەنەتە بەندەری ئوم قەسر.

4-سەرەڕای تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر گەیشتی بۆ بەندەری ئوم قەسر، رادەستی پێشمەرگە نەكراوە.

5-ئەو تۆپهاوێژانە لەسەر بنەمای یاداشتی سوپاسالاری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و، دوای گرتنەبەری تەواوی رێوشوێنە پێویستەكان رادەستكراوە.

دەشڵێت:”هێزەكانی پێشمەرگە هێزێكی نیشتمانیە و گومان لە وەلائیان نییە بۆ عێراق، پرسی ئەو تۆپهاوێژانە پێش چوار ساڵ لەمەوبەر بووەو رادەستیان نەكراوە، تا تەواوی رێوشوێنە پێویستەكان گیراوەتەبەر.

بەبۆنەی دەستپێکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.
پێت بەبۆنەی دەستپێکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.
وەزارەتی کارەبا: پڕۆژەی ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەین
دوات وەزارەتی کارەبا: پڕۆژەی ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەین
پەیوەنیدر