داشکاندن بۆ کرێی خوێندن لە زانکۆکان دەکرێت



داشکاندن بۆ کرێی خوێندنی ئێواران-پاراڵێڵ دەکرێت و زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکانیش دەگرێتەوە.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشتر ڕایگەیاند، ئه‌مساڵیش داشكاندنی كرێی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی تایبه‌تییش ده‌ڵێت” داشكاندنه‌كه‌ زانكۆ تایبه‌ت و حكوومیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌”.

د.ئیبراهیم حاجی ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی تایبه‌ت، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگەیاندووە، به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ ئه‌مساڵیش كرێی خوێندن كه‌مده‌كرێته‌وه‌، بەشێوەیەک له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ حكوومه‌ت به‌ ڕێژه‌ی 45% كرێی خوێندن له‌ خوێندنی ئێواران و پاڕالێڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ش بۆ هاوكاری قوتابیان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندنه‌، ئه‌وه‌یش له‌ چوارچێوه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌وشی ئابووری قوتابیان دێت.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیاره‌كه‌ زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ و كرێی خوێندن له‌ 10% تا 20% كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ و هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو داشكاندنی كرێی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، ساڵانه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌تییه‌كان پێنج كورسی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌بێ به‌رامبه‌ر ته‌رخان ده‌كرێت، واته‌ له‌ هه‌ر به‌شێك پێنج كورسی بێ به‌رامبه‌ر هه‌یه‌، به‌رده‌وامیش هاوكاری كه‌سوكاری شه‌هیدانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی ده‌كرێت، جگه‌ له‌وه‌ش ساڵانه‌ چه‌ندین لێخۆشبوون بۆ ئه‌و قوتابیانه‌دەکرێت کە ڕه‌وشی داراییان باش نییه‌.

کاتی دابەشکردنی مووچە لەگەڵ عێراق هاوتا دەکرێت
پێت کاتی دابەشکردنی مووچە لەگەڵ عێراق هاوتا دەکرێت
لە هەرێم ئەزمونی کارەبای ٢٤ کاتژمێری جێبەجێ دەکرێت
دوات لە هەرێم ئەزمونی کارەبای ٢٤ کاتژمێری جێبەجێ دەکرێت
پەیوەنیدر