بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی ڕاگەیاند کەبەهۆی گرفتێکەوە چەند ڕۆژێکە لە سعودییە ماونەتەوە و دەڵێت”بڕیارە سبەینی بگەڕێنەوە”.
نیاز راغب نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان راگەیاند: گرفتی گەرانەوەی عومرەکارانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە چارەسەر کراوە، و بڕیار وایە سبەینێ بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی زیاتر لە دوو هەزار و (800) عومرەكاری هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە سعودیە بەهۆی گرفتێکەوە نەیانتوانی بگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی پەیوەندییەکانی خۆیەوە هەوڵی بۆ گەڕانەوەی عومرەكاران داوە و بڕیار وایە سبەینێ هەینی (2024/9/20) بەوشێوەی كە گەشتی ئەو وڵاتەیان ئەنجام داوە، بگەڕێنەوە بۆ هەرێم.