وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، “هیچ ڕێگرییەک نییە، ٢٥ی مانگ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت”.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “هەر لە جێگەدانانێک هەبێت ئەولەویەت دەدرێتە ئەو وانەبێژانەی كە دابڕاون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کابینەیەدا ٥ هەزار و ٨٨ مامۆستای گرێبەست کراونەتە هەمیشەیی، ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ کراونەتە گرێبەست.
لەبارەی ساڵی نوێی خوێندنیشەوە ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەک نییە و ٢٥ی مانگ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت، دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥.