١٩ باڵندەی زیندوو ئازادکران



لەچەمی بێستانسووری ناحیەی عەربەت دەست بەسەر تۆڕێکی دانراودا گیراو ( ١٩ ) باڵندەی زیندوو ئازادکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت دەرچوون بۆ سنووری چەمی بێستانسوور، لە ئەنجامدا تۆڕێکیان بەدیکرد کە بە درێژایی (٥٠ ) مەتر و بە بەرزی نزیکەی ( ٥ ) مەتر دانراوە بە چوار دارەوە بەمەبەستی ڕاوکردنی باڵندە ، کە ( ١٩ ) باڵندەی زیندوو لەجۆرەکانی ( چۆلەکە ، بۆرەجڕە ، فشەکڵاونە) بەتۆڕەکەوە بوو ، بەڵام هیچ کەسێک لەشوێنی ڕووداوەکە نەبوو .

دەشڵێت:”دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزوور بڕیاری دا بە ئازادکردنی باڵندەزیندووەکان لەشوێنی ڕووداوەکەو هەڵگرتنەوەی تۆڕە دانراوەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و دۆزینەوەی تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە”.

موقتەدا سەدر:خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی بەغداد هەڵدەوەشێنمەوە
پێت موقتەدا سەدر:خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی بەغداد هەڵدەوەشێنمەوە
كەشناسی زانیاری لەسەر شەپۆلی باران بارین بڵاودەكاتەوە
دوات كەشناسی زانیاری لەسەر شەپۆلی باران بارین بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار