یه‌كه‌م شه‌پۆلی باران و هه‌وره بروسكه‌ی پاییزیی به‌شێكی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شەممه كۆتایی به‌و بارودۆخه دێت.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ڕه‌ش له دره‌نگانێكی ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه حاڵه‌تی ناسه‌قامگیری كه‌ش و هه‌وا له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ست پێبكات له ئه‌نجامی داخڵبوونی به‌شێكی هه‌وره‌كه له‌باكوری كوردستانه‌وه.
ڕاشیگەیاند، له‌پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی٩ی٢٠٢٤ كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه فراوانتر ده‌بێت و له‌كاته جیاوازه‌كانی ته‌واوی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره بروسكه‌ی توندی پاییزی هه‌یه له‌ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و ناوچه شاخاوییه‌كانی ئیداره‌ی سۆران و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره بروسكه‌ی ناوبه‌ناوی مامناوه‌ند له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانی (زاخۆ و هه‌ولێر و دهۆك و سۆران و كۆیه و رانیه و قه‌لادزێ و دوكان و بارزان و شیلادزێ و ئامێدی و ئاكرێ و چۆمان و چه‌مچه‌ماڵ) هه‌یه به‌شێوه‌ی نمه باران و دڵۆپه بارانی زۆر كه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و گه‌رمیان ده‌بێت زۆربه‌ی كاته‌كان ساماڵ و په‌ڵه هه‌وره‌بێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەش دەكات، “خێرایی با چالاكه به‌ِرێژه‌ی ٢٧كم له كاتژمێرێكدا و پله‌ی گه‌رما ٥ پله نزم ده‌بێته‌وه و كه‌شێكی خۆش و فێنك دروست ده‌بێت” و دەشڵێت: شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شەممە كۆتایی به‌و بارودۆخه‌یه دێت.