د. یاد نەقشبەندی: تووشبونی منداڵان بە شێرپەنجە واتای کۆتایيهاتنی ژیانیان نییە



بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، ئاماری تووشبوانی شێرپەنجەی منداڵ بەردەوام لە زیادبووندایە و دەشڵێت: تووشبونی منداڵان بە شێرپەنجە واتای کۆتایهاتنی ژیانیان نییە.

د. یاد نەقشبەندی، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە لە منداڵاندا بەردەوام لە زیادبووندایە و ئەو جۆرانەشی زیاتر باون لە منداڵاندا بریتین لە شێرپەنجەی مێشک و دەمار و شێرپەنجەی خوێن، بەڵام تووشبونی منداڵان بە شێرپەنجە واتای کۆتایهاتنی ژیانیان نییە.

وتیشی، “ئاماری تووشبوان ساڵانە زیاد دەکات و ئامارەکانی شەش مانگی ڕابردوو بەراورد بە شەش مانگی ساڵی پێشوو کەمیکردووە، بەلام ئەمە مانای ئەوە نییە شێرپەنجە کەمیکردووە و بەردەوام لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە نەخۆش سەردانمان دەکەن”.

جەختیشی كردەوە، پێشکەوتووترین چارەسەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوایە و لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە تووشبوو سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن، بەڵام دەبێت کار لەسەر سەنتەری دەستنیشانکردنی پێشوەختە و دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە بکرێت و هەنگاوی یەکەم بۆ فراوانکردنی هیوا بێت.

دکتۆر یاد ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانی قاوشەکان نوێکرانەوە و ژمارەی عەزلەکانمان زیادکرد، بۆیە ئەو خزمەتەی یەکێتی کردویەتی وایکردووە نەخۆشخانەی هیوا لەم ئاستەدا بمێنێتەوە.

 

لەسەر هاوردەی تەماتە ڕوونکردنەوە درا
پێت لەسەر هاوردەی تەماتە ڕوونکردنەوە درا
چەندین پەیجەر و ئامێری دیكەی پەیوەندی و ئەلیكترۆنی لە لوبنان تەقینەوە
دوات چەندین پەیجەر و ئامێری دیكەی پەیوەندی و ئەلیكترۆنی لە لوبنان تەقینەوە
پەیوەندیدار