چەند زانیارییەک لەسەر مزگەوتی شێخ زاید



مزگەوتی شێخ زاید یەکێکە لە گەورەترین و ناوازەترین مزگەوتەکان لە جیهاندا.

ئەم مزگەوتە بە ناوی “شێخ زاید” یەکەم سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتوو ناونراوە، کە لە “7” حەوت میرنشین پێکهاتوون لە چوارچێوەی رژێمێکی فیدراڵیدا یەکیان گرتووە.

ئەم مزگەوتە دەکەوێتە شاری ئەبوزەبی و بە مزگەوتی شێخ زاید یان مزگەوتی گەورە یاخود مزگەوتی شێخ زایدی گەورە ناودەبرێت.

شەشەم گەورەترین مزگەوتی جیهانە لەڕووی روبەرەوە، لەپاش مزگەوتەکانی (کەعبە، مەدینە، گەورەی جەزائیر، ئەمەوی دیمەشق، حەسەنی دووەم لە دارالبیضاء) و روبەرەکەی ٤۱۲.۲۲ مەتر چوارگۆشەیە، بەبێ ئەو حەوزو فوارە گەورانەی چواردەوری.

ئەم مزگەوتە بەتێچووی زیاتر لە 20ملیۆن دۆلار دروستکراوە.

هەروەها یەکێکیشە لە دە گەورەترین مزگەوتەکەی جیهان لە ڕووی قەبارەی ناو مزگەوتەکەوەو زیاتر لە حەوت هەزار “۷٠٠٠” نوێژخوێن دەگرێ، ئەگەر روبەرەکانی دەرەوەشی بەکاربهێندرێت فراوانترەو نزیکەی چل هەزار “٤٠٠٠٠” نوێژخوێن جێگای دەبێتەوە لەسەرجەم شوێنەکان و بەشەکانی مزگەوتەکەدا.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات
پێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات
كۆمسیۆن 5 كاندیدی لە هەڵبژاردنی كوردستان دوورخستەوە
دوات كۆمسیۆن 5 كاندیدی لە هەڵبژاردنی كوردستان دوورخستەوە
پەیوەندیدار