سەرجەم بازگەی هێزە ئەمنییەكان لە شەقام و رێگە سەرەكییەكانی ناو بەغدا بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لابران و بڕیارەكەش قەرەباڵغی هاتووچۆ كەمدەكاتەوە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەكانی بەغدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانێكدا داوای لابردنی سەجەم بازگەی هێزە ئەمنییەكان لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكانی و ناو شاری بەغدای كردووە و فەرمانەكەش وەك خۆی جێبەجێكرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە بەهۆی فرمانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاریگەری زۆری لەسەر هاتووچۆ دروست كردووە، كە بۆتە هۆی كەم بوونەوەی قەرەباڵغی لە شەقامەكانی پایتەخت.