بریارێکی نوێ بۆ تووەسپی دەرچوو



وەزارەتی شارەوانی بە فەرمی نوسراوی گواستنەوەی شارەوانی تووەسپی لە سنووری شارەوانییەکانی دەوروبەری سلێمانی بۆ ناو سنووری شارەوانی سلێمانی دەرکرد.

بەپێی نووسراوێک کە دەست خەڵك کەوتووە، وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەفەرمی داوای گواستنەوەی شارەوانی تووەسپی کە هەردوو گوندی( کانی گۆران و فەیاڵ ) لەخۆ دەگرێت، لە سنووری شارەوانی دەوروبەری سلێمانییەوە بۆ ناو سنووری شارەوانی سلێمانی.

بەپێی نووسراوەکە، ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە ئەو گوندانەی لەو سنوورەن بتوانن سوودەندبن لە خزمەتگوزارییەکان و بابەتی تەملیککردنیان بۆ دەربچێت، و هەنگاوی پێویست بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بەو گوندانە بگیرێتەبەر.

سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەكرێت
پێت سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەكرێت
ئامێری خزمەتگوزاری پەیجەر لەعێراق هەیە؟
دوات ئامێری خزمەتگوزاری پەیجەر لەعێراق هەیە؟
پەیوەندیدار