ئامێری خزمەتگوزاری پەیجەر لەعێراق هەیە؟



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بوونی ئامێری پەیجەر ڕوونکردنەوە دەدات.

کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئامێر یاخود خزمەتگوزاری پەیجەر کە لە دوێنێ لە لوبنان بەهۆی تەقاندنەوەی هەزاران ئامێر ٣٠٠٠ بریندار بوون و نۆ کەس گیانیان لەدەستدا، لەعێراقدا کاری پێناکرێ.

ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیی کردنی پەرلەمانی عێراق بەدواداچوونمان کردووە، و لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیی کردنی عێراق و لایەنە پەیوەندارەکان ئەو ئامێرە یاخود ئەو خزمەتگوزاریە لە سلکی مەدەنی و سەربازی کاری پێناکرێ، بەڵام هەر ئامێرو خزمەتگوزارێکی تری هاوشێوە ئەگەر هەبێت پێویستە پشکنینی بۆ بکرێ بۆ دڵنیابوون.

ڕوونیشیکردەوە، ئامێرەکانی خزمەتگوزاری پەیجەر کە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دروستکراون، پێشتر چەند گرامێک تێنتی کراوەتە پاترییەکەیەوەو لەدوورەوە تەقێنراوەتەوە.

جێی باسە، دوێنێ سێشەممە لە لوبنان ئامێری پەیجەر یەککاتدا بەدەست زۆرینەی بەکارهێنەرانی تەقییەوە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی 4هەزار ئامێر بووە، بەپیی زانیارییەکان کارەکە بەرنامە بۆ دارێژراو بووەو زۆرینەشیان بەدەست ئەندامانی حـ.زبوڵاوە بووە.

پەیجەرەکان پێنج جۆری جیاوازیان هەیە و هەریەکەیان تایبەتمەندی تایبەت بەخۆی هەیەو بەزۆری لە ریستۆرانت و نەخۆشخانە و سوپەر مارکێت دەزگاکاندا بەکاردەهێندرێت.

بریارێکی نوێ بۆ تووەسپی دەرچوو
پێت بریارێکی نوێ بۆ تووەسپی دەرچوو
حەڤدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
دوات حەڤدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدار