دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزایەک دەستیپێکرد



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دەست پێدەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی نەوت لە سنووری قائیمقامیەتی قەزای پشدەر دەست پێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ هەرخێزانێک بری ۲٠٠ لیتر دابین دەکرێت بە نرخی ۱٠٤٠٠٠ سەد و چوار هەزار دینار.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٢٢٥ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرا، کە زیاتر لە ٩٩% ی خێزانەکانی هەولێر نەوتیان وەرگرتووە، لە سلێمانی و هەڵەبجەش نزیکەی ٧٨% ی کۆی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە، نزیکەی ٨٤% ی دانیشتوانی دهۆکیش لە نەوتی سپی سوودمەند بوون.

 

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پێت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە هەولێر دەکرێتەوە
دوات گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە هەولێر دەکرێتەوە
پەیوەندیدار