بەهۆی دەرمانی ئەنتیبایۆتیکەوە، ژیانی ملیۆنان کەس لە مەترسیدایە



بەپێی ئەوەی کە ئەنجامی توێژینەوەیەک بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ٢٥ ساڵی داهاتوودا ڕەنگە ٣٩ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان بەهۆی نەخۆشییە بەرگریکارەکانی دژە زیندەیی (ئەنتی بایۆتیک)ەوە بمرن.

بەرگری دژە زیندەیی کە لە ئێستاوە ئاڵەنگارییەکی تەندروستی گەورەیە، پێشبینی دەکرێت خراپتر بێت کاتێک بەکتریا یان ماددە نەخۆشخوازەکانی تر گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ئەم توێژینەوەیە بۆ یەکەمجار لە ڕۆژنامەی The Lancet بڵاوکراوەتەوە، کاریگەری بەرگری دژە زیندەیی بە تێپەڕبوونی کات هەڵدەسەنگێنێت و هەوڵدەدات پێشبینی پەرەسەندنەکەی بکات.

لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠٢١ ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان بەهۆی بەرگری دژە زیندەییەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە وتەی نووسەرانی توێژینەوەکە، لێکۆڵینەوەیان لە ٢٢ ماددەی نەخۆشخواز و ٨٤ گروپ لە نێوان ماددە نەخۆشخوازەکان و چارەسەرەکان و ١١ نەخۆشی تووشبوو لە کەسانی تەمەن جیاواز لە ٢٠٤ وڵات و ناوچەدا کردووە، بە بەکارهێنانی داتای زیاتر لە ٥٢٠ ملیۆن کەس.

لەماوەی ئەم سێ دەیەیەدا، مردنی منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ ڕاستەوخۆ بەهۆی بەرگری دژە زیندەییەوە بە ڕێژەی زیاتر لە ٥٠% کەمیکردووە، هاوکات ڕێگریکردن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی لەنێو کۆرپە و منداڵانی بچووکدا باشتر بووە.

لە هەمان کاتدا، مردنی گەورەساڵانی سەروو تەمەنی ٧٠ ساڵ لەم ماوەیەدا بە ڕێژەی زیاتر لە ٨٠% زیادی کردووە، لەگەڵ خێرایی پیربوونی دانیشتووان و زیادبوونی ئامادەیی بەساڵاچووان بۆ نەخۆشی.

سەبارەت بە ماددە نەخۆشخوازەکان، مردن بەهۆی ستافیلۆکۆکۆسی ئاوریۆس (MRSA)ی بەرگری میتیسیلین گەورەترین زیادبوونی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان تۆمارکردووە، سەبارەت بە بەکتریا گرام نێگەتیڤەکان، بەرگری بەرامبەر کارباپینمەکان زۆرترین گەشەسەندووە.

لە دەیەکانی داهاتوودا مردن بەهۆی بەرگری دژە زیندەییەوە زیاد دەکات.

بەپێی ئەو مۆدێلانەی کە لەلایەن توێژەرانەوە پەرەی پێدراوە، ڕەنگە ژمارەی قوربانیانی ڕاستەوخۆ لە جیهاندا تا ساڵی ٢٠٥٠ ساڵانە بگاتە یەک ملیۆن و ٩١ هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٦٧% زیادیکردووە.

تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە، بەرگری دژە زیندەیی ساڵانە ڕۆڵی زیاتری دەبێت لە مردنی ٨.٢٢ ملیۆن کەس، کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٧٤.٥٪ زیادیکردووە.

بە گشتی لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٥٠، بەرگری دژە زیندەیی ڕەنگە ڕاستەوخۆ ببێتە هۆی مردنی زیاتر لە ٣٩ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا، هەروەها پەیوەست دەبێت بە مردنی ١٦٩ ملیۆن کەسەوە.

بەپێی نووسەرانی توێژینەوەکە، باشترکردنی چارەسەری تووشبوون و بەردەستبوونی دژە زیندەییەکان ڕەنگە ڕێگری بکات لە مردنی ٩٢ ملیۆن کەس لە جیهاندا لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٥٠، بەتایبەتی لە باشووری ئاسیا و ئەفریقای ژێر سەحرا.

هەڵمەتێک بۆ دیپۆرتکردنەوەی کرێکارە بیانییەکان دەستپێدەکات
پێت هەڵمەتێک بۆ دیپۆرتکردنەوەی کرێکارە بیانییەکان دەستپێدەکات
کێشەی عومرەکارانی کورد لە سعودیە چارەسەرکرا و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
دوات کێشەی عومرەکارانی کورد لە سعودیە چارەسەرکرا و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
پەیوەندیدار