کێشەی عومرەکارانی کورد لە سعودیە چارەسەرکرا و لە سبەینێوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
کێشەی دوو هەزار عومرەکارەکەی کورد لە سعودیە چارەسەرکرا و وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش رایگەیاند، لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە گەڕاندنەوەی ئەو عومرەکارانەی کە ماوەی چەند رۆژێک لە سعودیە گیریانخواردووە کە زیاتر لە دوو ھەزاریان کوردن.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێڵی ئاسمانی عێراق لە سبەینێوە دەستدەکات بە گواستنەوەی ئەو عومرەکارانەی کە لە سعودیە گیریانخواردووە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، ژووری ئۆپراسیۆنەکانی وەزارەت چاودەخشێنێتەوە بە ئەو گەشتانەی کە گرفتیان ھەیە بۆ سعودیە تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ ئەوەی گەشتەکان لە بەرژەوەندی گەشتیاران بۆ ئەو وڵاتە رێکبخەنەوە و لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن.
ماوەی چوار رۆژە دوو ھەزار و ٤٠٠ عومرەکاری کورد لە وڵاتی سعودیە گیریان خواردووە ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.