پەیجەر چییە و لە لوبنان چی رویداوە؟



سەربەست حەسەن-

پەیجەر ئامێرێکی پەیوەندیکردنی بێ تەلە، بەکارهێنەر لە رێگەیەوە پەیوەندی کورتەنامە، ژمارە، دەنگیی ئەنجام دەدات و یان بۆ ئاگادارکردنەوە بەکاردەهێندرێت.

ئەم ئامێرە ئەمڕۆ سێشەممە لە یەککاتدا بەدەست زۆرینەی بەکارهێنەرانی تەقییەوە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی چوار هەزار ئامێر بووەو کارەکە بەرنامە بۆ دارێژراو بووەو زۆرینەشیان بەدەست ئەندامانی حـ.زبوڵاوە بووە.

ئەوەی وایکردووە ئەم ئامێرە بەکاربهێندرێت بەهۆی هەڵنەگرتنی شوێنیەکەوەیەتی واتە ناتوانرێت سیخوڕیی بەسەر ئامێرەکەوە بکرێت و شوێنەکەی دیاریناکرێت لەلایەن هیچ دەزگا و ئامێری دیکەوە.

پەیجەرەکان پێنج جۆری جیاوازیان هەیە و هەریەکەیان تایبەتمەندی تایبەت بەخۆی هەیەو بەزۆری لە ریستۆرانت و نەخۆشخانە و سوپەر مارکێت دەزگاکاندا بەکاردەهێندرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، رووداوەکەی لوبنان هێرشی سایبەری و ئەلیکترۆنی نییە بەڵکو سەرجەم ئەو ئامێرانە بەر لە فرۆشتنیان دەستکاریی کراون و مادەی کیمیای و تەقینەوەیان لەگەڵ باترییەکەی تێکەڵکردووەو دواتر لە رێگەی بە ناردنی شەپۆلێکی زۆری وزەی کارۆموگناتیسی وایان لێ کراوە کە گەرم ببن و بتەقنەوە، بەڵام کارەکە بەهاوکاریی تەکنەلۆجیا ئەنجامدراوە.

کەواتە وردە وردە باوی چەک و تانک و ئاڕ پی جی و دەمانچە نامێنێت، بەرەو ئەلیکترۆنی و سەردەمی سایبەریی هەنگاومان ناوە.

پەلەتان نەبێت لە چەند ساڵی داهاتوودا شتی سەرسوڕهێنەری دیکە دەبینین و دەبیستین، ئەم شوێن و وڵاتانەی خۆشمان تەنها وەک هەواڵ ئەبێ سەیری بکەین.

جیاوازییەکانی پەیجەر لەگەڵ مۆبایلی زیرەک:
مۆبایلەکان کامێرا و جی پی ئێس و یاریی و بەرنامە لە خۆدەگرێت، بەڵام پەیجەرەکان نیانە.
باتری مۆبایل لە جۆری لیسیۆمە و دوای شەحنکردنەوە بەرگەی یەک بۆ چوار رۆژ دەگرێت، بەڵام باتری پەیجەرەکان لە جۆری AA یەو بەرگەی یەک بۆ چوار مانگ دەگرێت.
پەیجەرەکان شوێنیان هەڵناگیرێت، بەڵام مۆبایل لە رێگەی جی پی ئێس و ئای پییەوە شوێنیان دەدۆزرێتەوە.
پەیجەرەکان تۆڕێکی سیگناڵی بەهێزیان هەیە و ئەمەش وایکردووە لە شوێنە دوورە دەست و ئاوەدانییەکانیش کاردەکەن، هەر لەبەر ئەمەشە بەکارهێنەری زۆرە. بەڵام مۆبایلە زیرەکەکان سیگناڵیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت و لە هەنێ شوێن سیگناڵ بوونی نییە.

رێباز حەملان: لە ماوەی 15 رۆژدا بەغداد مووچەی مانگی 8 و 9 دەنێرێت
پێت رێباز حەملان: لە ماوەی 15 رۆژدا بەغداد مووچەی مانگی 8 و 9 دەنێرێت
لیژنەی دارایی زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
دوات لیژنەی دارایی زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار