جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دەستپێکی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب ڕەوانە دەکرێت و دەشڵێت: مووچەی خانەنشینانی شارستانی کیشەی نییە، بەڵام خانەنشینانی سەربازیی دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت چونکە پێوسیتی بە دابینکردنی شایسەتە هەیە.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی ليژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، نیەتێک هەیە هەفتەی داهاتوو لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون، هەندێک یاسا و ڕێکار هەیە بۆ یەکخستنیان، بە لەبەرچاوگرتنی ڕوانگەی حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران باس لە میلاکی سەربازیی و شارستانی کراوەتەوە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو، کاری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی مووچەکان یەکبخرێت و کاریشی لەسەر کراوە، لەبەرئەوەی مووچەی خانەنشینای هەرێم کەمترە لە مووچەی خانەنشیانی حکومەتی فیدراڵ، مووچەی خانەنشینانی شارستانی کیشەی نییە، بەڵام خانەنشینانی سەربازیی دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت، چونکە پێوسیتی بە دابینکردنی شایسەتە هەیە، لە مانگی داهاتوو هاوتاکردنی مووچەکان لەنێوان هەردوولا یەکلا دەبێتەوە.
دەشڵێت: لە حکومەتی عێراقیش کێشەی دواکەوتنی مووچە هەیە بەهۆی نەبوونی سویلە، پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، کاتێک بە هەرێمی کوردستان دراوە لیستەکان هاوتا بکرێن، کە لە تێکڕای 3% زیاتر نەبێت، لە دەستپێکی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب ڕەوانە دەکرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، لە بەرهەمی کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وزرای ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئەوەیە، مووچەی خانەنشیانی هەرێم و فیدراڵ بە خانەنشیانی سەربازییەوە یەک بخرێت.