مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر عێراق



پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی پەسەند كرد و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: بەپێی یاساكە سەرجەم شەهیدانی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ، كە لە ناوچە كوردستانییەكان لە شەڕی تیرۆر شەهید بوون مووچەیان دەخرێتە سەر عێراق.

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق، کە ئێستا پەرلەمان پەسەندی کرد، ئەو پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ، کە لە شەڕی رووبەروبونەوەی تیرۆر لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان واتا لە کەرکوک و خانەقین و خورماتوو و موسڵ و هەر ناوچەیەکی تر عێراق شەهید بوون، مووچەیان دەخرێتە سەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق.

ڕاشیگەیاند، ئەو شەهیدانەی، کە لە وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی هەرێم تۆمارکراون و نیشتەجێی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمن، هەموو ئیمتیازاتی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق دەیانگرێتەوە، تەنها گواستنەوەی مووچەکەیان نەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر مووچەی خانەنشینانی مەدەنی هەرێم هاوتای عێراق كرا و بڕیارە بەم نزیكانە مووچەی خانەنشینانی سەربازیش هاوتا بكرێت.

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا
پێت ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا
قادر عەزیز دەبێتە یاریدەدەری بافڵ تاڵەبانی
دوات قادر عەزیز دەبێتە یاریدەدەری بافڵ تاڵەبانی
پەیوەندیدار