به‌بڕیاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قارد عه‌زیز پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشووی ئەو حزبە وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
بەپێی بڕیارێك، كە واژۆی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەسەرە و لە 15ی ئەم مانگە دەرچووە، قارد عه‌زیز به‌بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ده‌بێته یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی و تێیدا هاتووە، “به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتەی پێماندراوه بڕیارماندا به‌دانانی هه‌ڤاڵ قادر عه‌زیز وه‌ك یاریده‌دەری سه‌رۆك”.
جەختیشكراوەتەوە، بڕیاره‌كه له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
قادر عەزیز، لەدایكبووی ساڵی 1954ە لە گوندی سێ بیرانی شاری هەولێر و سكرتێری پێشووی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو، دواتر بووە بە دامەزرێنەر و سكرتێری حزبی ئایندەی كوردستان، بەڵام دوای یەكگرتنی حزبەكەی لەگەڵ یەكێتی، بووە ئەندامی مەكتەبی سیاسی.