حکومەتی هەرێم: لە چوار ساڵدا نزیکەی هەزار کرێکار خانەشین کراون



حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نزیکەی هەزار کرێکار خانەنشین کراون و لەسەر سندووقی خانەنشینی مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مافى كرێكاران له‌ ڕێگاى ياساوه‌ دەپارێزرێت‌ و به‌ پێى ياساى خانه‌نيشينى و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان، 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە؛ بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە له‌ ماوه‌ى 4 ساڵدا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 957 كرێكار خانه‌نشين كراون و له‌سه‌ر سندووقى خانه‌نشينیی ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
ڕوونیشیکردەوە کە بەپێی یاسا بەرکارەکان، ده‌بێت 75% ى كرێكارانى هه‌ر پرۆژه‌يه‌ك كورد بن و ته‌نیا 25% بيانى بن، ئه‌و كرێكارانه‌ى له‌سه‌ر كارن ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن، به‌ جۆرێك 5% ی مووچەی کرێکار و 12% ی داهاتی خاوەنپرۆژە دەخرێتە سەر سندووقی خانەنەشینی و دوای ئەوەی کرێکار گەیشتە ته‌مه‌نى خانەنشینبوون، خانەنشینییەکەی دەدرێتێ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاشیگەیاند، پێويسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر خاوه‌نپرۆژەیەک، کرێکارەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بنێرێت، تاکوو خۆیان دەستەبەر بکەن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ڕێگەى لیژنه‌كانى به‌دواداچوونى وه‌زاره‌تى كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئه‌و پرۆژانه‌ى كارمه‌نده‌كانيان ده‌سته‌به‌ر نه‌كردبێت، ڕووبه‌رووى ياسا ده‌كرێنه‌وه‌؛ ته‌نیا له‌ ماوه‌ى كابينه‌ى نۆيه‌مدا، هه‌زار و 816 پڕۆژه‌ به‌ هۆى ده‌سته‌به‌رنه‌كردنى كرێكاره‌كانيان، ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون و سزا دراون.

پارتی گەڕایەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک
پێت پارتی گەڕایەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک
كێشەی زەوی سندووقی لە گەرمیان چارەسەر دەکرێت
دوات كێشەی زەوی سندووقی لە گەرمیان چارەسەر دەکرێت
پەیوەنیدر