یەکێتی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند



سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان هەڵوێستی لەسەر بایکۆت و دەستپێکردنەوەی خوێندن ڕاگەیاند و دەڵێت”هەڵبژاردن نزیکە ململانێی سیاسی هەیە نامانەوێت مامۆستایان ببنە بەشێک لەو ململانییانە”.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە لیدوانێکیدا بۆ ( ببغداد الیوم) رایگەیاندووە، ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بەباشی بەڕێوەچووە، هیچ دەزگایەکی فەرمی نییە داوای مانگرتن و بایکۆتی مامۆستایان بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، داواکانی مامۆستایان دەربرەی مافەکانیان ڕەوان، ئەوان داوای ماف و شایستەی ڕەوای خۆیان دەکەن ئێمەش پشتیوانییان دەکەین، بەڵام هەرگیز لەگەڵ بایکۆت و داخستنی ناوەندەکانی خوێندن نین.

ڕوونیشیکردەوە، بابەتی بایکۆت و پرسی دەستپیکردنەوەی خوێندن باسێکی گەرمە، بەتایبەت کە لە ئێستادا بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەچین، دۆخەکە گەرمە و ململانێی سیاسی هەیە، نامانەوێت مامۆستایان و خەباتەکەیان ببێتە بەشێک لەو ململانییە و ببینە سوتوی ئەو ململانێیە.

وتیشی، ئێمە دەمانەوێت ناوەندگیر و بێلایەن بین، داوای مافی رەوی مامۆستایان حەوە، بەڵام دەمانەوێت لە بابەتە سیاسییەکان بەدووربین.

 

دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە سلێمانی ڕاگەیاند
پێت دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە سلێمانی ڕاگەیاند
ژمارەیەک عومرەکاری کورد لە سعودیە نەیانتوانی بگەڕێنەوە
دوات ژمارەیەک عومرەکاری کورد لە سعودیە نەیانتوانی بگەڕێنەوە
پەیوەندیدار