پزیشکیان: لەگەڵ بارزانی هەردووكمان مەسعودین و لە مهاباد لەدایكبووین



سەرۆك كۆماری ئێران سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی دەڵێت: زۆر بە ئاسانی دەمانتوانی گفتوگۆ بكەین و جەختیشدەكاتەوە، ئەمریكا پێی خۆشە ئێمە بەشەڕبێین، بەڵام ئێمە ئەگەر عاقڵ بین شەڕ ناكەین.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان دەڵێت: منیش لە مهاباد لەدایكبووم و ئەویش مەسعود بارزانی لە مهاباد لەدایکبووە، ئەویش مەسعودە و منیش مەسعودم، ئیتر چی ڕووداوێكی سەرنج ڕاكێش بوو، زۆر بە ئاسانی دەمانتوانی گفتوگۆ بكەین.

ڕاشیگەیاندووە، “لەخۆڕا شەڕیان لەنێوان ئێمە دروستکردووە، هەندێك كەس چەكدار دەكرێن بێنە ئەم دیو و لێرە و لەوێ‌ شەڕێك دروست بكەن، بەڵام بڕیارە ئەوان ئاسایشی ئێمە بپارێزن و ئێمەش ئاسایشی ئەوان دەپارێزین”.

جەختیشی كردەوە، پەیوەندییەکانمان سەرڕاست دەكەینەوە و پەیوەندی ئابووریمان باش دەكەین و لە هەموو ئەو بوارانەی بۆمان دەگونجێت یارمەتی یەكتری دەدەین.

پزیشكیان دەڵێت: ئەمریكا پێی خۆشە ئێمە بەشەڕبێین، بەڵام ئێمە ئەگەر عاقڵ بین شەڕ ناكەین.

دارایی عێراق بەدواداچوون بۆ ڕێككەوتنی تایبەت بە مووچە دەكات
پێت دارایی عێراق بەدواداچوون بۆ ڕێككەوتنی تایبەت بە مووچە دەكات
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێڕاق دەستیپێکرد
دوات کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێڕاق دەستیپێکرد
پەیوەندیدار