هەژماری من: 280 هەزار مووچەخۆر كارتی بانكییان وەرگرتۆتەوە



پرۆژەی هەژماری من ئاشکرای دەكات، 280 هەزار کارتی بانکیی بەسەر بەشداربووانی هەژماری مندا دابەشکراونەتەوە و دەشڵێت: لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک 500,000 مووچەخۆر تۆمار کراون.

ئەمڕۆ دوو شەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، پرۆژەی هەژماری من ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە كردنەوەی هەژماری بانكیی بۆ مووچەخۆران بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، 280 هەزار کارتی بانکیی بەسەر بەشداربووانی هەژماری مندا دابەشکراونەتەوە،م هاوکات زیاد لە 200 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە 67 ناونیشانی جیاواز جێگیر کراون.

ڕاشیگەیاندووە، مانگی پێشوو 120 هەزار مووچەخۆر لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک مووچەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەرگرت، هەموو ئەمانەش لە ماوەیەکی کەمدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک 500,000 مووچەخۆر تۆمار کراون لە پڕۆژەی “هەژماری من” و ئێستا خاوەنی هەژماری بانکین و ئامانجەکەش کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ زیاد لە ملیۆنێک مووچەخۆری کەرتی گشتی لە داهاتوویەکی نزیکدا.

ئامانجی پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بکاتەوە، بەمەش کەرتی بانکیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەبات و تۆڕی بڵاوبوونەوەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەموو ناوچە و شارەکان فراوانتر بکات.

هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.

 

شاندێكی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا
پێت شاندێكی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا
بۆ دابەشکردنی زەوی دارایی ڕوونکردنەوەیدا
دوات بۆ دابەشکردنی زەوی دارایی ڕوونکردنەوەیدا
پەیوەندیدار