بۆ دابەشکردنی زەوی دارایی ڕوونکردنەوەیدا



وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە لەسەر پێدانی زەوی دەدات و دەڵێت”هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سەبارەت بە دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی تایبەت بە ڕێکخراوەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە دەڵێن وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێگرە لە پێدانی فۆڕمی زەوی بەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە.

دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بە سێ خاڵ کردووە و تێیدا بێ لایەن بوونی لەو بابەتە ڕوونکردۆتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دارایی دەڵێت:

١- وەزارەتی دارایی و ئابووری هیچ پەیوەندییەکی بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆراندا نییە و دوور و نزیک ئێمە بەشێک نین لەو بابەتە.

٢- هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێکار و خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەکان دیاریکراوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستانە.

٣- ئەو کەس و لایەنانەی وەزارەتی داراییان بە ڕێگری لە پێدانی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕێکخراوەکان تۆمەتبار کردووە هیچ زانیارییەكیان لە بارەی ڕێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە و ڕاستگۆ نەبوون.

 

هەژماری من: 280 هەزار مووچەخۆر كارتی بانكییان وەرگرتۆتەوە
پێت هەژماری من: 280 هەزار مووچەخۆر كارتی بانكییان وەرگرتۆتەوە
بافڵ تاڵه‌بانی: بارودۆخی حوکمڕانی پێویستی بە پێداچونەوە و ڕاستکردنەوەیە
دوات بافڵ تاڵه‌بانی: بارودۆخی حوکمڕانی پێویستی بە پێداچونەوە و ڕاستکردنەوەیە
پەیوەندیدار