نرخی نەوتی سپی گرانبوو



بڕیارە حکومەت نەوتی سپی دابەشبکات و هێشتا وەرزی پایز و زستان نەهاتووە، بەڵام نرخی نەوتی سپی بازرگانی گرانبووە.

پێش کەمتر لە مانگێک نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە بازاردا بە ١٣٠ بۆ ١٣٥ هەزار دینار بووە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخەکەی نزیکەی ٢٠ هەزار دینار گرانبووە.

ڕێبوار ڕەئوف، ماوەی ١٠ ساڵە نەوت دەفرۆشێت، بەپێی وتەکانی ئەو نەوتفرۆشە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لەبری هەرزانبوون، نەوتی سپی لەبازاڕدا گرانبووە.

دەڵێت “ئەگەر ئەو نەوتەی لە بازاڕدا هەیە لەگەڵ ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتەوە دابەشدەکرێت جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نرخەکەیاندا نەبێت، ئاوا هاووڵاتییان نەوتەکەی حکومەت وەرناگرن”

ڕێبوار ڕەئوف ئەودەخاتەڕوو، لە بازاڕدا پێنج جۆری نەوتی سپی هەیە، نرخی هەر بەرمیلێک لە ١٣٥ بۆ ١٥٥ هەزار دینارە، ئەمەش بە جیاوازی لە باشی و کوالێتییەکەی دەگۆڕێت.

باس لە دۆخی هاووڵاتییان دەکات، کە بەهۆی نەبوون و دواکەوتنی مووچە، هاووڵاتییان کەمترین بڕی نەوت دەکڕن، بەشێکی هاووڵاتییان هەوڵیانداوە لە وەزری هاویندا نەوت بکڕن، لەبەرئەوەی لە وەرزی زستاندا نرخی نەوتی سپی ماڵان گراندەبێت.

بافڵ تاڵه‌بانی: بارودۆخی حوکمڕانی پێویستی بە پێداچونەوە و ڕاستکردنەوەیە
پێت بافڵ تاڵه‌بانی: بارودۆخی حوکمڕانی پێویستی بە پێداچونەوە و ڕاستکردنەوەیە
ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند
دوات ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند
پەیوەندیدار