كەشناسی هەرێم ؛ ڕێژەی باران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە



كەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارینی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، كه لە سەنتەری سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریووە، هەروەها لە بجیل ی پارێزگای دهۆك ٨ ملم باریووە.

بەشی پێشبینی كەشناسی هەرێم لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە ماوەی كاتژمێر ٩ی دوێنێ تا ٩ی بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕێژەی باران بارین لەناو سەنتەر ٧.١ ملم و هەڵشۆ ٧.٤ملم باریووە .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە سنوری پارێزگای هەولێر لە پیرمام ٣.٣ ملم و لە پارێزگای دهۆك لە بجیل ٨ ملم باران باریووە و لە پارێزگای هەڵەبجەش لە تەوێڵە ٤.٨ ملم باران باریووە .

لا يتوفر وصف للصورة.

ئێران؛ لەماوەی دوو رۆژدا سێ هاووڵاتی كورد لەسێدارەدراون
پێت ئێران؛ لەماوەی دوو رۆژدا سێ هاووڵاتی كورد لەسێدارەدراون
بە تۆمەتی دزی جۆراوجۆر كەسێك دەستگیركرا
دوات بە تۆمەتی دزی جۆراوجۆر كەسێك دەستگیركرا
پەیوەنیدر