ئەنجومەنی باڵای دادوەری: بەکارهێنانی مۆبایل و کامێرا لە ڕۆژی دەنگداندا قەدەغەیە



ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، بەکارهێنانی مۆبایل و کامێرا لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان قەدەغەیە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری چەند بڕیارێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە دەنگدانی تایبەت بە هەمان میکانیزم و شێوازی دەنگدانی گشتی ئەنجام دەدرێت، لە نێویشیاندا جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان بە دەست.

ڕوونیشیکردەوە کە بەکارهێنانی مۆبایل و کامێرا لەسەرجەم وێستگەکانی دەنگداندا قەدەغەیە.

چاوەڕوان دەکرێت دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕابگەیەنێت.

بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

لە سلێمانی پرۆژەیەکى کارەبا جێبەجێ دەکرێت
پێت لە سلێمانی پرۆژەیەکى کارەبا جێبەجێ دەکرێت
مووچەی وانەبێژان کرا بە گرێبەست
دوات مووچەی وانەبێژان کرا بە گرێبەست
پەیوەندیدار