وتەبێژی بارەگای بارزانی وەڵامی حزبەکەی حەلبوسی دەداتەوە



بارەگای بارزانی سەبارەت بە پێدانی چەکی تۆپهاوێژ بە پێشمەرگە وەڵامی حزبەکەی حەلبوسی دەداتەوە.

خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند “پێشمەرگە هێزێکی ڕێکخراوە و لە سەردەمێکی پێویستدا بۆ بەرگریی لە ژیانێکی شکۆمەندانە و خاکی کوردستان هاتووەتە کایەوە”.

وتیشی: “پێشمەرگە دژی یەکێک لە دڕندەترین ڕێکخراوەکان کە داعش بوو، جەنگا و شەهیدی دا، هێزێکی ڕێکخراوە نەک هێزێکی تائیفی بێت تا دژی پڕچەککردنی بوەستنەوە”.

وەکو ئەوەی خالیدە خەلیل لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا ئاماژەی پێ کردووە “پێشمەرگە هێمای ئاسایش، سەقامگیریی و ئاشتییە”.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە حزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، دژایەتی خۆی بۆ پێدانی تئۆهاوێژ بە پێشمەرگە ڕاگەیاند.

وەزارەتی داد دەربارەی مووچە فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە
پێت وەزارەتی داد دەربارەی مووچە فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە
دەربارەی مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دڵنیایی دەدرێت
دوات دەربارەی مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دڵنیایی دەدرێت
پەیوەندیدار