پزیشکیان پەیامێکی بە کوردی دەربارەی سەردانەکەی بۆ عێراق بڵاوکردەوە



سەرۆکی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق ئەوە بووە کە بگەنە “یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پەیوەندیی نێوان هەر دوو وڵاتدا”.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران پەیامێکی بە کوردی دەربارەی سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بلاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەو ئامانجانەی لە سەردانە سێ ڕۆژەکەمان بۆ وڵاتی دۆستی و دراوسێمان بەدواداچوونمان بۆ کرد لە سەر ڕوانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بوو”.

وتیشی: “‏لەو سەردانەدا 14 یادداشتی لێکگەیشتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا”.

سەرۆکی ئێران رایگەیاند، ‏ئەولەویاتی ئێمە ئەوەیە کە بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پەیوەندیی نێوان هەر دوو وڵات.

پزیشکیان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “‏کۆبوونەوەی باش لە عێراق ئەنجام درا کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات. ‏ئامانجی گەورەی ئێمە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئوومەتی ئیسلامییە”.

هەفتەی رابردوو مەسعود پزیشکیان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، وەک یەکەم سەرۆکی ئێران سەردانی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی کرد.

لیستی مووچە بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێت
پێت لیستی مووچە بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێت
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ناوەستێت
دوات بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ناوەستێت
پەیوەندیدار