ژمارەی كۆچبەران تا دێت ڕوو لە زیادبوونە، كە لە وڵاتانی ئاسیا و باكووری ئەفریقاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچ دەكەن و لە ساڵی 2022 بە بەراورد بە 4 ساڵی ڕابردوو ڕێژەی كۆچ زیاتر بووە.
ئاژانسی پاسەوانی كەناراوەكان لە ئامارێكی كۆچبەراندا بڵاویكردۆتەوە ، كە لەماوەی 8 ساڵی رابردوودا 22 هەزار و 606 كۆچبەر لە دەریادا خنكاون و بەگشتی 170 هەزار پەنابەر لە 2022دا بە سێ رێگەی جیاوازدا گەیشتوونەتە ئەوروپا، كە بە ڕێژەی 30% لەچاو ساڵی ڕابردوو زیادیكردووە.
ئاشكراشیكردووە، كە 620 هەزار و 771 كەسیش لە مردن رزگاركراون، كە وڵاتانی (میسر، تونس، بەنگلادیش، سووریا و جەزائیر) پێنج لەو وڵاتانەن، كە زۆرترین كۆچبەری نایاسایی لێیانەوە چووەتە ئەوروپا.