هاتووچۆ لەسەر لێدوانی ئەفسەرێكی دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان هاتەدەنگ



وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی پێشنیاری تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەكات و لەبەرامبەریشدا بەڕێوەبەرایەتییەكەی قسەكانی ئەو ئەفسەرەی ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نیە.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، بوونی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان ئێستا بووەتە واقیعی حاڵ، بۆیە تۆماركردنیان لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی هاتووچۆی هەرێم هەم لە بەرژەوەندی دۆخی ئەمنی و هەمیش لە بەرژەوەندی باری دارایی هاووڵاتییانە.

دەشڵێت: ئێستا زیاتر لە 30 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە هەرێمی كوردستان هەیە، كە بەشی زۆریان لای چینی هەژاری كۆمەڵگەن و هەتا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە دیاردەیەكی هاوشێوەی بوونی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەبوو كە توانرا بە چەند قۆناغێك تۆماربكرێن، كە بەگوێرەی سەرژمێرییەكی ساڵی 2021 نزیكەی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا كۆدیان بۆ كراوە، بەڵام لەوكاتەوە ژمارەكە لە زیادبووندایە بەجۆرێك ئێستا گەیشتووەتە 30 هەزار ئۆتۆمبێل و بابەتەكەش بووەتە واقیعی حاڵ.

ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆ پێشنیاریش دەكات، “پێشنیار دەكەم سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە، ئەوانەی كە مەرجەكانی سەرلامەتی و توندوتۆڵییان تێدایە و لە ژێر پشكنین دەردەچن، لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێك رسومات تۆمار بكرێن، كە ئەوە لە بەرژەوەندی دۆخی ئەمنی هەرێم و باری دارایی هاووڵاتیانیشدایە”.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەدەنگۆی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ‏‎هەندێک دەنگۆ دەربارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بڵاو کراونەتەوە و بە ناوی هاتووچۆی سلێمانییەوە قسە کراوە، هەموو ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و کاڵایەکی خراپی کەمپەینی پێشوەختەی هەڵبژاردنە.

هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت: هۆبەیەکی نیە بە ناوی وتەبێژ وە هیچ ئەفسەرێکمان ناونیشان و پۆستی وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی نییە، دەربارەی ئەو جۆرە بابەتە کەس بۆی نیە بەو ناوەوە لێدوان بدات. هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نیە.

گەنجێکی کورد لە کەناڵی ئینگلیز خنکا
پێت گەنجێکی کورد لە کەناڵی ئینگلیز خنکا
78 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا
دوات 78 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا
پەیوەندیدار