بڕیارێك نرخی مریشك هەرزان دەكات



بەهۆی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بۆ ڕێگری لە هاوردەكردنی مریشكی زیندوو لە هەرێمەوە بۆ شارەكانی عێراق، ڕێژەی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێم زۆر بووە و بەهۆیەوە نرخی مریشك ڕووی لە دابەزین كردووە.

سائیر حسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاندووە، هاوردەکردنی مریشکی زیندوو سنووردار دەکرێت بەوپێیەی هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر و گۆشتی مریشک لە دەرەوەی عێراق ڕێگەپێدراو نییە، تەنها هاوردەکردنی مریشکی بەستوو دوای پەسەندکردنی ڕێگەپێدراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر لە هەرێمەوە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی دیکە ڕێگەپێدراوە، بەڵام هاوردەکردنی گۆشتی مریشک ڕێگەپێدراو نییە.

جەختیشی كردۆتەوە، هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر و هێلکە لە هەرێمەوە بەو مەرجە دەبێت، کە کێڵگەکان مۆڵەتی فەرمیان هەبێت و لەلایەن بەشی ڤێتێرنەرییەوە بڕوانامەی تەندروستیی ڤێتێرنەرییان پێدرابێت.

لای خۆشیەوە، فرۆشیارێكی مریشك بەناوی یونس بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی مریشكی زیندوو ڕووی لە دابەزین كردووە و لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشكی گەورەی ناسك بە 2 هەزار و 250 دینارە و مریشكی ناسكی بچووك نرخی یەك كیلۆی بە 1500 دینارە.

 

78 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا
پێت 78 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا
بۆچی ئەپڵ ئایفۆن ٩-ی دەرنەکرد؟
دوات بۆچی ئەپڵ ئایفۆن ٩-ی دەرنەکرد؟
پەیوەنیدر