تەقینەوەیەک لە تورکیا 21 قوربانی لێکەوتەوە



لە ناوچەی هەندەکێی ساکاریای تورکیا بەهۆکارێکی نادیار کارگەیەکی مەعکەرۆنی تەقییەوە و زیاتر لە 21 کرێکار برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە کارگەی ئۆبا مەعکەرۆنی لە ناوچەی هەندەکی ساکاریا ڕوویداوە، و بەهۆیەوە ئاگر لە کارگەکە کەوتۆتەوە.

پارێزگار یاشار قەرەدەنیز رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری گەیشتوونە شوێنی ڕووداوەکە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لانیکەم 21 کرێکار برینداربوون.

نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان نەبوو
پێت نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان نەبوو
مامۆستایان ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان دەكەن
دوات مامۆستایان ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان دەكەن
پەیوەندیدار