مامۆستایان ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان دەكەن



یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سه‌ردانی هۆڵه‌كانی خوولی ڕاهێنانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.

بڕیارە لە 20 تاوەكو 24ی مانگی 11ی ئەمساڵ پڕۆسەی سەرژمێری گشتتی دانیشتوان لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و بەوهۆیەشەوە ئەو چوار ڕۆژە دەبێتە پشوو و كەرەنتینەی گشتی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یه‌ كشەممە ١٥ی ٩ی ٢٠٢٤ مامۆستا عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سه‌ردانی هۆڵه‌كانی خوولی ڕاهێنانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان له‌ زانكۆی سلێمانی كرد به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنێتی به‌رێوه‌چونی كاره‌كان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی، كه‌ بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەی قەزاكان بەرێوەدەچێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ده‌ستخۆشی له‌ به‌شداربووانی خووله‌كه‌ كرد به‌ده‌ر له‌ ئه‌رك و كاره‌كانی خۆیان بۆ به‌شداریكردنیان له‌ پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە لە مانگی (١١) ئەنجامبدرێت.

تەقینەوەیەک لە تورکیا 21 قوربانی لێکەوتەوە
پێت تەقینەوەیەک لە تورکیا 21 قوربانی لێکەوتەوە
هەڵۆیەک هەوڵی ڕفاندنی منداڵێک دەدات
دوات هەڵۆیەک هەوڵی ڕفاندنی منداڵێک دەدات
پەیوەنیدر