باڵیۆزی ئەمریکا داوا لە دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا بکەن کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی بە بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ دیموکراسی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، درک بەو گۆڕانکارییە دەکەن کە دیموکراسی دەتوانێت لەسەر کۆمەڵگەکان و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری دروستی بکات.
باڵیۆزی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “هەموو دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان هان دەدەین کە بە تەواوی بەشداری لە قووڵکردنەوەی دیموکراسی لە وڵاتەکەیاندا بکەن لە ڕێی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکەی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوودا”.
ئەم پەیامەی باڵیۆزی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە چاوەروان دەکرێت بەم نزیکانە ناوی کاندیدەکان پەسەند بکرێت و پاشان کۆمسیۆن وادەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری بکات.