بڕیارێک لە بەرژەوەندی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان درا



ئاسایشی سلێمانی دەستیکردووە بە پێدانی کۆد بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و بەڕێوەبەری هاتووچۆش دەڵێت، ژمارەیان نزیکەی 35 هەزار ئۆتۆمبێلە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاسایشی سلێمانییەوە بڵاویکردەوە کە “بەهۆى ئەوەى بەشێک لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چەندین تابلۆى جیاوازیان هەڵدەواسى، هەیانبوو شەش تابلۆى هەبوو، بڕیارماندا لە رووى ئەمنییەوە کۆنترۆڵى ئەم بابەتە بکەین و هەریەکە و یەک تابلۆیان پێبدەین”.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە کۆتایى مانگى رابردووەوە پێدانى تابلۆ دەستیپێکردووە و تێیدا زانیاریى و شانسى و خاوەنى ئۆتۆمبێلەکە لە کۆدەکەى لاى ئاسایش تۆمار دەکرێن.

بە وتەی ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەرى هاتووچۆى سلێمانى “نزیکەى 35 هەزار ئۆتۆمبێلى بێ تابلۆ لەم سنوورەدا هەن” و وتیشی: “ئێمە لەگەڵ هەر هەنگاوێکیین بۆ ئەوەى کێشەى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چارەسەر بکرێت و ناکرێت بەمشێوەیە بمێننەوە، بەڵکو پێویستە میکانیزمێکیان بۆ بدۆزرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، “سێ ساڵ لەمەوبەر بەرپرسێک ئەم ئۆتۆمبێلانەى هێناوەتە کوردستانەوە، خەڵکى فەقیر و هەژار شەش بۆ حەوت هەزار دۆلار”60 یان 70″ وەرەقەیان داوە بەهەر ئۆتۆمبێلێک ئێستا ناکرێت تووشى زیان ببن”.

بەڕێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى، ئەوەشی خستەڕوو کە هەر ئۆتۆمبێلێکى بێسەرەتا لە کاتى سەرپێچیدا بگیرێت بەبڕى یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت، کە 20% داشکاندنیان بۆ کراوەو 800 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت.

نێچیرڤان بارزانی دەربارەی مووچە داوای لێبوردن دەکات
پێت نێچیرڤان بارزانی دەربارەی مووچە داوای لێبوردن دەکات
هاوکاری بەسەر مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش دابەشدەکرێت
دوات هاوکاری بەسەر مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار