یەکەم بارانی ئەمساڵ کۆتای ئەم ھەفتە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە کەشی فێنک و پایزەیی دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە و لە زنجیرە چیاکانی ئەلبیش یەکەم بەفری ئەمساڵ باری، لە سبەی دووشەمەوە 16/9/2024 کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە بەسەر دەریای ناوەراستدا بۆ وڵاتانی شام و عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە لە ئەنجامدا لە سبەیەوە تا کۆتای ئەم ھەفتەیە پلەکانی گەرما بەنزیکەی 3 تا 5 پلە بەراورد بە ڕۆژانی رابردوو نزمتر دەبێتەوە و کەشی فێنک و پایزەیی دەستپێدەکات .

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایانە و بەردەوامی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کۆتای ئەم ھەفتەیە رۆژی ھەینی 20/9/2024 لەئەنجامی دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک لەسەر دەریای ناوەراست یەکەم بارانی پایزەی ئەمساڵ ڕوودەکاتە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان کە خۆی ئەبینێتەوە لە نمە بارانی پچر پچر وە کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک زیاتر دەبێت و لەو ناوچانەدا پێشبینی بارینی بارانێکی رێژە مامناوەندیش دەکرێت، کاریگەری ئەم بارانە ماوەکەی کورتخایان دەبێت و ڕۆژی شەممە 21/9/2024 کۆتای پێدێت

هاوکاری بەسەر مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش دابەشدەکرێت
پێت هاوکاری بەسەر مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش دابەشدەکرێت
نزیکەی 358 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە
دوات نزیکەی 358 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە
پەیوەندیدار