نەخۆشخانەیەکی 25قەرەوێڵەیی لە بازیان دروستدەکرێت



پارێزگاری سلێمانی لە میانی بەشداریکردن لە دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەک لە بازیان ڕایگەیاند”ئەو پرۆژانەی لێرە هەن لە سلێمانی نین”.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەیە بۆ قەزای بازیان زۆر گرنگە و دەبێتە خزمەتێکی نوێ بەخەڵکی ئەم ناوچەیە، و دەستخۆشی لە هاوکار عوسمان دەکەم کە وەک گەنجێک ئەم پرۆژەیەی هێناوەتە ئەم قەزایە.

ڕوونیشیکردەوە، پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 4هەزار دۆنم جێبەجێدەکرێت و زیاتر لە 300 کەس کاری تێدا دەکەن، و بەشێکی تایبەتە بەو کەسانەی کە کەمدەرامەتن و توانایەکی ئەوتۆیان نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، بازیان لەدوای گۆڕینی لە ناحیەوە بۆ قەزا پیویستە گرنگی زیاتری پێبدرێت و پلان و پرۆژەی زۆرمان هەیە بۆ قەزاکە، جونکە ناوچەکە گرنگییەکی زۆری لە بەروبوومی سەرزەوی و ژێر زەوی بۆ پارێزگای سلیمانی و هەرێم هەیە.

وتیشی، بازیان انوچەیەکی گرنگە و ئەو پرۆژانەی بۆ ئێرە ئامادەکراون لە سلێمانی نین و هەموشیان بۆ ئەوەیە کە گرنگی زیاتری پێ بدرێت و بژێوی و داهاتی خەڵکی ناوچەکەی پێ بەرزبێتەوە.

قەزای بازیان لەڕووی سامانی سەر زەوی و ژێرزەوی دەوڵەمەندە، بەوتەی هەڤاڵ ئەبوبەکرد گەورەترین خەزنی ئاوی ژێرزەوی لە پارێزگای سلێمانی لە بازیانە.

قوباد تاڵەبانی:ناتوانین گەرەنتی نەکوژرانی ڕۆژنامەنووسی تر بکەین
پێت قوباد تاڵەبانی:ناتوانین گەرەنتی نەکوژرانی ڕۆژنامەنووسی تر بکەین
بۆ مووچە دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەران
دوات بۆ مووچە دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەران
پەیوەندیدار