عەلی عەلاق: ملیۆنان کەس کارتی بانکی بەکاردەهێنن



پارێزگاری بانکی ناوەندیی لە ڕووی گۆڕینی سیستمی دارایی عێراقەوە ڕایگەیاند، “پێشکەوتووین و ئێستا ملیۆنان کەس کارتی بانکی و سیستمی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن”.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە میانەی وتارێکیدا ڕایگەیاند، سەقامگیری ئابووری و دارایی گۆڕانکاریی دەهێنێتە کایەوە، هەروەها لە هەوڵداین بۆ زیادکردنی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی کە تێیدا کەرتی بانکی و دارایی رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەم لایەنەدا.

ئاماژەی بەوەکرد، پێشکەوتنەکان لەو بوارەدا پەیوەندی بە بارودۆخ و ژینگەی عێراقەوە هەیە، هەرچەندە درەنگ دەستمانپێکرد بەڵام بەخێرایی بەرەوپێش دەچین و ژمارەکانیش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن، هاوکات ئێستا ملیۆنان کەس دەستیان بە بەکارهێنانی کارتی بانکی و سیستمی ئەلیکترۆنی کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و پێویستە دامەزراوە حکومییەکان پێشەنگ بن لە جێبەجێکردنی ئەو سیستمەدا و ئێستا سەقاڵی ئەو کارەن.

عێراق لە پلەی دووهەمدایە بۆ هاوردەکردنی سەوزە و میوەی تورکی
پێت عێراق لە پلەی دووهەمدایە بۆ هاوردەکردنی سەوزە و میوەی تورکی
گەنجێکی ١٧ ساڵان خنکا
دوات گەنجێکی ١٧ ساڵان خنکا
پەیوەنیدر