مامەڵەی زەوی سندوقیی دەیان هاووڵاتی تەواو کرا



مامەڵەی زەوی سندوقی دەیان هاووڵاتی لە سنووری ئیدارەی سۆران تەواوکرا و سەرۆکایەتی شارەوانیش داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی شارەوانی بکەن.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناوی 68 هاووڵاتی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاگاداریان دەکەین کە مامەڵەی زەوی سندوقییان لە لیژنەی باڵای زەوی سندوقی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆتایی هاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن ڕۆژی دووشەممە سەردانی بەشی موڵکایەتی بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

گەنجێکی ١٧ ساڵان خنکا
پێت گەنجێکی ١٧ ساڵان خنکا
کۆمسیۆن کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
دوات کۆمسیۆن کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار