چاوەڕوان دەکرێت تا هەفتەی داهاتوو کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیەندرێت.
ئەمڕۆ شەممە، عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ناوی كاندیدەکان پەسەند دەكرێن و دوابەدوای ئەوەش بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
وتیشی: “چاوەڕواندەكرێت 20 بۆ 25 ی ئەم مانگە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری بكرێت” و جەختیشیکردەوە لەوەی “هەڵبژاردن بەهیچ شێوەیەك دواناخرێت”.
بڕیارە 20ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.