ڕێگای سۆران-خەلیفان دادەخرێت



بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە ڕێگای ڕێگای سۆران-خەلیفان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دادەخرێت

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەوپاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ڕایگەیاند، بە هۆی قێڕتاو كردنی بەشێكی ڕێگای (سۆران – خەلیفان) لە ناو گەلی علی بەگ، ڕێڕەوی هاتن لە هەولێر بو سۆران لە كاتژمێر (٧)ی بەیانی تاكو كاتژمێر (٧)ی ئێوارە دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هاووڵاتیانی دەتوانن بۆ هاتووچۆ ڕێگای (بێخال -ڕواندز -سۆران) بە كار بێنن، بەڵام ڕێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر كراوە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاموشۆكاران دەکات هاوكاری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران و تیمەكانی پۆلیسی هاتووچوی سۆران بكەن.

کارمەندێكی پێشووی دەستەی دەستپاکی بە ٧ساڵ زیندانی سزا درا
پێت کارمەندێكی پێشووی دەستەی دەستپاکی بە ٧ساڵ زیندانی سزا درا
ناوی بەگرێبوستبوونی وانەبێژان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت
دوات ناوی بەگرێبوستبوونی وانەبێژان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت
پەیوەندیدار