ناوی بەگرێبوستبوونی وانەبێژان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت



نوێنەری مامۆستایانی وانەبیژ کۆتاییهاتنی وردبینی لیستی ناوی وانەبیژان رادەگەیەنێت ودەڵێت” دووشەمە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت”.

عەلی رەئووف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران فەرمانیکرد لەماوەی ٣٠ رۆژ لیستەکەیان ئامادەبکرێت ، دوێنێ شەو دوای ١٨ ڕۆژ کارکردنی بەردەوام کۆتایی هێنرا بە پرۆسەی وردبینیکردن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای تەواوبوونی وردبینی بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٦ ی مانگ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و فەرمان بە لیستی ناوەکان دەردەچێت .

 

ئەو نوێنەرە ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، پرۆسەی وردبینی چەند قۆناغێک بوو، پرۆسەی وربینیکردن چۆن ئەنجامدرا بۆ ئەوەی هەڵە ڕوونەدات:

١- سەرەتا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بە مۆرکراوی بۆ هەر پەروەردەیەک بە جیا نیردرا و ماوەی ٧ رۆژی کاکردنیان پێدان بۆ گەڕانەوەی لیستەکان و چاککردنی هەر کەموکوڕییەک لە داتاکان .

٢- پاش گەڕانەوەی لیستەکانی هەموو پەروەردەکان لیژنەیەک لە وەزارەت تا ١٢ ی شەو بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بە وردبینی پەروەردەی قەزاکان دەکرد.

٣- پاش ئەوەی کە لە وەزارەت وردبینی تەواوبوو، سەرلەنوێ لیستی هەر پەروەردەیەک بەجیا ئامادەکرا و بانگهێشتی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و بەرپرسی خۆیەتی و وردبینی وژمێریاریی پەروەردەی قەزاکان کرا بۆ وەزارەت . دواین لیست و داتای پەروەردەکەی خۆیان دەخستە بەردەستیان کە سەرلەنوێ چێکی بکەنەوە و بە نوسین یاداشتێک بنوسن کە هیچ هەڵە و کەموکوڕی لە لیستی پەروەردەکەیان نیە و هەر تێبینیەکیان هەبووبێت لەسەر هەڵەی داتا لەسەر پێشنیار و نوسینی نوسراوی ئەوان راستکردنەوەی بۆ کرا ، بە مۆر و واژۆی خۆیان بەڵێنی ئەوەیان داوە هیچ گرفتیک لە لیستەکە نیە .

٤- دوێنێ شەو هەموو داتاکان لە سیستم چێککرانەوە و تا کارەکان تەواو کران و داتاکان ئامادەن و ڕۆژی دوشەممە لیستەکە بەدەستی دەبەن بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرکردنی فەرمان و دەستپێکردنی ڕێککارەکان.

هاوکات جەژا شێخانی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، ئاگاداری موبایلەکانتان بن هەر وانەبێژێک زانیارەکانی هەڵەبێت لە سیستەمی ئی پەروەردە ئەمرۆ بە نامە ئاگادار دەکرێنەوە هەڵەکان راست بکەنەوە ، ئەم فۆڕمە وەکو خۆی پڕ بکەنەوە.

ڕێگای سۆران-خەلیفان دادەخرێت
پێت ڕێگای سۆران-خەلیفان دادەخرێت
وادەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا
دوات وادەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار