گرفتی کرێکارانی کارگەکانی چێمەنتۆی ئامادەکراو خرایەڕوو



سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران گرفتەکانی کرێکارانی ناو کارگەکانی چیمەنتۆی ئامادەکراو ڕاگەیاند و دەڵێت” زوڵمێکی گەورە لە کرێکاران دەکرێت”.

عوسمان زیندانی سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەناو پرۆژەکانی چیمەنتۆی ئامادەکراو مەترسی و پێشێلکاری جدی بەرامبەر بە کرێکاران ئەنجامدەدرێت، ئەگەر کرێکارێک کێشەیەکی هەبێت و کێشەکەی بەرێت بۆ سەندیکا، لەلایەن خاوەن کارەکەیەوە دوردەخرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەبەشێک لەو شوێنی کارگەیانەدا وەک کۆیلەی سەردەم مامەڵە لەگەڵ کرێکارەکان دەکەن و پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و سەندیکای کرێکاران نابن.

هاوکات ئەوەشت خستەڕوو، وەرگرتنی بارمتە وەک ( تەئمین ) بابەتێکی یاساییە و دەبێت هەموو کرێکارێک ئەو بیمەیەی بۆ بکرێت، کە بەشێکی لەسەر کرێکارەکەیە و بەشێکی لەسەر کارگەکەیە، بەڵام لەبەشێک لە پرۆژەکان بارمتە لە کرێکار وەردەگیرێت کە موچەی مانگێک یان دوو مانگە یان مانگانە لە موچەکەی دەبڕن و دواتر و لەکاتی وازهێنانی لە کارەکەی، بارمتەکەی بۆ ناگێڕنەوە، بۆئەوەی کرێکارەکە بە ئاسانی واز لە کارەکەی نەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای کار کاتژمێری کارکردن هەشت کاتژمێرە لە رۆژێکدا، بەڵام لەو کارگانەی چیمەنتۆی ئامادەکراو، کاتژمێری کارکردن دیاریکراو نییە و کاری زیادەیان پێدەکرێت وئەوەش پێچەوانەی یاسایە.
داواش لە وەزارەتی کاردەکەن، چارەسەریی گرفتی کرێکاران بکات.

هاوکات داواکاری ئاڕاستەی وەزارەتی کار و ئیدارەی سلێمانی کرد لەماوەی 10 ڕۆژدا بەدواداچوونی تەواو بکەن و لێپرسینەوە بکەن لە سەرپێچیکاران، و مافی کرێکاران بگەڕێننەوە.

 

هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات
پێت هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات
نرخی گۆشتی سوور هەرزانبوو
دوات نرخی گۆشتی سوور هەرزانبوو
پەیوەندیدار