نرخی گۆشتی سوور هەرزانبوو



ئێستا لە بازاڕەکانی هەریمی کوردستان نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سوور نزیکەی چوار هەزار دینار دابەزیوە، بەرێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت کەمکردنەوەی رێژەی 50٪ باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ هۆکار بووە بۆ دابەزینی نرخەکەی.:

فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، ڕێژەی 50٪ باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ کەمکراوەتەوە، کە ئەمەش بۆ ئەوە بووە ڕێگری بکرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور، ئێستا لە دەروازە سنوورییەکان هیچ ڕێگریەک نیە بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی تەندروست.

پێشتر نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سووری نەرمە لە نێوان 20 هەزار بۆ 22 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی لە نێوان 16 هەزار تا 18 هەزار دینارە.

هەروەها پێشتر هەر کیلۆیەک ئاژەڵی گەورەی بە زیندووی هەشت هەزار دینار بوو و ئاژەڵی بچووکیش نرخی 10 هەزار بوو، بەڵام دوای کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ، ئێستا نرخی ئاژەڵی گەورە بە زیندویی حەوت هەزار دینارە و ئاژەڵی بچووکیش کیلۆی نۆ هەزارە.

گرفتی کرێکارانی کارگەکانی چێمەنتۆی ئامادەکراو خرایەڕوو
پێت گرفتی کرێکارانی کارگەکانی چێمەنتۆی ئامادەکراو خرایەڕوو
34 هەزار دۆلار دەدرێتە ئەو کۆچبەرانەی دەگەڕێنەوە
دوات 34 هەزار دۆلار دەدرێتە ئەو کۆچبەرانەی دەگەڕێنەوە
پەیوەندیدار