دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، پێشبینی دەكات لە شەممە و یەك شەممە و دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو، لە وڵاتدا بارانی بەلێزمە ببارێت.
ڕۆژنامەی (الصباح) “ئۆن ڵاین”ى نیمچە فەرمی لە زاری بەرپرسانی كەشناسییەوە بڵاویكردەوە”ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە و دوو شەممەی داهاتوو باران دەبارێت”.
زۆربەی پارێزگاكانی عیراق لە دوێنی چوار شەممەوە حاڵەتێكی بارانبارینی بەخۆوەبینی و تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بوو، هەر بەو هۆیەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن حكومەتەوە كرایە پشووی فەرمی و شەقامەكانی ئەنبار و بەغدا و دیالە و نەجەفیش بە ئاوی باران داپۆشران.