ئاگاداری فەرمانبەرانی مۆڵەتی بێ مووچە دەکرێتەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی ئاگادار كردەوە كە ئێستا لە مۆڵەتی بێ مووچەدان و داوای لێ كردن بە زووترین كات سەردانی فەرمانگەكانیان بكەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە “داوا لە سـەرجـەم ئەو بەڕێـزانە دەکـەین کە لـە ئێستـادا لە مۆڵـەتى بـێ موچـەدان لەسـەر میلاکـى دیـوانـى وەزارەتـى خـوێنـدنى بــاڵا و زانکــۆ و پەیمـانگـەکـان و دامودەزگـاکـانى دیکـەى سـەر بە وەزارەتەکـەمان، ئەوانەی تاکـو ئێسـتا بایـۆمەتـرییــان نەکـردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، پێـویسـتە ئەو فەرمانبەرە بە زووتـریـن کـات سـەردانی شـوێنی کـارەکانیـان بکـەن تا نووسـراویـان بـۆ بکـرێت بـۆ ئەنجــامدانـی بـایـۆمەتـری.

جەختیشی كردەوە، ئەگەر ئەو فەرمانبەرانە بایۆمەتری ئەنجام نەدەن، خۆیان بەرپرسیار دەبن.

زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد
پێت زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد
لە بناری گۆیژە پارکێکی گەورە دروستدەکرێت
دوات لە بناری گۆیژە پارکێکی گەورە دروستدەکرێت
پەیوەندیدار