بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار ڕاگرتنی دابەشکردنی ئاو بەسەر ماڵاندا رادەگەیەنێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، ڕۆژی شەمە کە دەکاتە بەرواری (١٤/ ٩/ ٢٠٢٤) ئاو دابەش ناکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بڵاوکراوەکەیدا هۆکاری دابەشنەکردنی ئاو ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەهۆی کوژانەوەی گشتی کارەبای بەردەوام بۆ بەیەکەوە بەستنی هێڵەکانی (١٣٢کی.ڤی) دەربەندیخان – کەلار ۱ بە ویستگەی تازەی کەلار ۲ دابەشکردنی ئاو ڕادەگرین.