قوباد تاڵەبانی: زۆرخۆشحاڵبوم بە پێسوازیکردن لە سەرۆک کۆماری ئێران



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی پزیشکیان بۆ سلێمانی دەربڕی و دەڵێت”دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازییان لە سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران مەسعود پزیشکیان کرد.

قوباد تالەبانی بڵاویکردەوە، سەردانی بەڕێز دکتۆر مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سلێمانی و بەسەرکردنەوەی مەزاری سەرۆک مام جەلال، جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کە جەنابی سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، زۆر خۆشحاڵ بووم کە بە یاوەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، پێشوازیمان کرد لە جەنابی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران. سەردانی بەڕێزیان بۆ کوردستان و سلێمانی، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاوازەکاندا.

تاکە ژنی نێو شاندەکەی پزیشکیان کێیە؟
پێت تاکە ژنی نێو شاندەکەی پزیشکیان کێیە؟
قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەیەک سوێندی یاساییان خوارد
دوات قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەیەک سوێندی یاساییان خوارد
پەیوەندیدار