ئەوقافی هەولێر رێنمایی نوێی بۆ بەڕێوەچوونی پرسە بڵاوکردەوە کە 16 خاڵ لە خۆدەگرێت و بە پێی یەکێک لەخاڵەکان پرسە یەک رۆژە و پارەی قورئانخوێن 75 هەزار دینارە و دەبێت قورئانخوێنەکە باجی ئەوقافی هەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە جگە لە ئاو، هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەکی دیکە لە هۆڵی پرسە قەدەغەیە، هەروەک لە یەکێک لە خاڵەکاندا راگەیەندراوە کە وتاردان قەدەغەیە و سەبارەت بە دانانی کورسییەکانیش ئەوە خراوەتەڕوو کە بە جۆرێک رێکبخرێن کە میوانان روویان لە خاوەن پرسەکە بێت..
دەشڵێت:”پرسە هەر یەک رۆژە و هیچ قورئانخوێنێک بۆی نییە لە 75 هەزار دینار زیاتر وەربگرێت و دەبێت باجی ئەوقاف و کاروباری ئایینیشی هەبێت، هەر مزگەوتێک و قورئانخوێن و هاوڵاتییەک پابەندی رێنماییەکان نەبێت، رووبەڕووی لێپرسینەوەی كارگێڕی و یاسایی دەكرێتەوە”
راشیگەیاندووە: هەر هاوڵاتییەک سکاڵا و سەرنج و تێبینی هەبوو، دەتوانێت لە رێی ئەوقافەکانەوە بگەیەنێت بە لیژنەکانییان، ئەوانیش لێپیچینەوە دەکەن و رێکاری پێویست دەگرنەبەر.