ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بانكی رافیدەین دەست بە ئامادەكارییەكانی بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەكات.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوونەكانمان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ تەوتینکردنی مووچە لە 6ی ئابی ئەمساڵدا داوام لە وەزیری دارایی عێراق كە بۆ تەوتین کردنی مووچە چاوەڕێی حكومەتی هەرێم نەبێت، چونكە وەڵام ناداتەوە و نایەوێت بە تەوتین کردنی مووچە دەستپێبكات و پێویستبوو دوایین لیستی مووچە كە لیستی پاككراوەبوو ئاراستەی بانكی فیدراڵی بكرێت.
راشیگەیاند، لەئێستادا بانكی رافیدەین دەستی بە ئامادەكارییەكانی بۆ تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە كە مووچەخۆران دەتوانن لە چەند خزمەتگوزارییەكی بانكی سوودمەندبن وەك وەرگرتنی قەرز و پێشینە و كڕینی ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی نێوماڵ بە قیستی درێژخایەن.